گرافیک؛ 964+
سیده‌كان و مێرگه‌سۆر و چۆمانیش گه‌ڕاون
بووه 15 رۆژ و كه‌سوكارى مام ئازاد له دۆزینه‌وه‌ى بێهێوا بوونه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بوو به 15 رۆژ و تا ئێستا مام ئازاد پیاوه ونبووه‌كه‌ى به‌ستۆڕه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، كه‌سوكاره‌كه‌ى له دۆزینه‌وه‌ى بێهیوا بوونه و كه‌سێكی نزیكى ده‌ڵێت، جگه له‌و شوێنه‌ى دواجار لێى بیندراوه، سیده‌كان و مێرگه‌سۆر و چۆمانیشى بۆ گه‌ڕاون و تا ئێستاش نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئازاد مه‌رعان مو‌سا، تەمەن نزیكه‌ى 50 ساڵه، خێزاندارە و دانیشتووی ده‌وروبه‌رى بەستۆڕەیە سه‌ر به قه‌زاى پیرمام، له رۆژى 22.1.2025 له ماڵ ده‌رچووه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
رائید ره‌وه‌ند هاودیانى، وته‌بێژى به‌رگرغى شارستانغى سۆران دوایین زانیاری كه له‌سه‌ر چاره‌نووسى ئه‌م پیاوه ونبووه‌ى لابێت ئه‌وه‌یه، كه گه‌ڕان به‌رده‌وامه و نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
وتیشی “هه‌موو پێداویستى و ته‌كنیكێک بۆ گه‌ڕان له ئاو و وشكانى به‌دوايدا به‌كارهێندراوه، تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره”.
نیهاد هه‌ركى، كه‌سی نزیكی ئه‌م پیاوه ونبووه، بێهیوایی كه‌سوكاره‌كه‌ى له دۆزینه‌وه‌ى به 964 راگه‌یاند و وتیشی، “چاره‌نووسمان داوه‌ته ده‌ست خوداى گه‌وره”.
وتیشی “جگه له‌وه‌ى له گه‌لى عه‌لى به‌گ تیمه‌كانى به‌رگریى شارستانى به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن، خۆشمان سنووره‌كانى سیده‌كان، مێرگه‌سۆر و چۆمانى بۆ گه‌ڕاوین و نه‌دۆزراوه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، نووسراویان بۆ كۆمپانیاى كۆڕه‌ك تیلیكۆم بردووه، وه‌ڵامى ئه‌وانیش ته‌نیا ئه‌وه‌بووه كه له‌و شوێنه‌ى زارگه‌لى كه دواجار له كامێرا ده‌بیندرێت هه‌ر له‌وێش مۆبایله‌كه‌ى كوژاوه‌ته‌وه و شوێن و لۆكه‌یشتنى ئێستاى نازاندرێت، تا ئه‌وكاته‌ى مۆبایله‌كه‌ى كارده‌كاته‌وه.
پێشتر دڵشاد حاجى یوسف، كه‌سی نزیكى ئه‌م پیاوه به 964ـى وتبوو، پێشتر حاڵه‌تى ده‌روونى هه‌بووه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆره چاكبووه‌ته‌وه.
كه‌سوكارى ئه‌م پیاوه ونبووه ئه‌م ژماره مۆبایلانه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له هه‌ر شوێنێك كه‌سه‌كه‌یان بینى په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن و ئاگاداریان بكه‌نه‌وه:
07504647894
07507912577