خاوەنەکەی ویستویەتی بیباتە دەرەوەی هەڵەبجە

مەڕێکی مرداربووەوەی سەربڕاو دەستی بەسەرداگیرا و تەلەفکرا

964+

ژێوار خدر

ئاژەڵەکەی مرداربووەتەوە و سەری بڕیوە ویستویەتی بیباتە دەرەوەی هەڵەبجە، بەڵام لە بازگەی زەمەقی دەستیبەسەرداگیرا.

فەلاح نامیق، سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە بە 964ـی وت، کەسەکە ئاژەڵێکی لە جۆری مەڕی رەشی  پێبووە و لە بارهەڵگرێکدا لەلایەن لیژنەکانمانەوە لە بازگەی زەمەقییەوە دەستبەسەر ئاژەڵە مرداربووەوەکەدا گیرا.

وتیشی، بە وتەی کەسەکە خۆی ئاژەڵەکەی مردار بووەتەوە و دواتر سەری بڕیوە و هەوڵیداوە بیباتە دەرەوەی هەڵەبجە، بەڵام ئێمە ناسنامەکەیمان داوە بە بەشی یاسایی  و قایمقامیەت و بڕیارە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێ، بۆ ئەوەی هۆکاری سەربڕینی ئاژەڵەکە دوای مرداربوونەوەی روونبکاتەوە و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا بکرێت.

باسی لەوەشکرد، مەڕەکە کێشی 40 کیلۆ بووە و لەلایەن لیژنەکانیانەوە تەلەف کراوە.

ڤازلینتان بینیوە لە ناو بەرمیلدا بێت ئەمڕۆ لە هەڵەبجە ...

ڤازلینتان بینیوە لە ناو بەرمیلدا بێت ئەمڕۆ لە هەڵەبجە دەست بەسەر 45 کیلۆدا گیرا