هۆکار و پاڵنەری رووداوەکە نەزانراوە

لە رووداوێکی تەقەکردندا 10 کەس لە سوید کوژران

964+

شۆڕش قادری

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری ئۆریبرۆـی سوید 10 کەس کوژران و تا ئێستاش هۆکار و پاڵنەری رووداوەکە نەزانراوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە ناوەندێکی خوێندنی گەورە ساڵان لە شاری ئۆریبرۆ لە 200 کیلۆمەتری شاری ستۆکهۆڵم تەقەکراوە و 10 کەس کوژراون، گومان دەکرێت تەقەکەرەکەش لەناو کوژراوانـدا بێت.

پۆلیسی شاری ئۆریبرۆ رایگەیاندووە، تا ئێستا هۆکار و پاڵنەری رووداوەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە دەستپێکردووە.

ئوڵف کریستێرسن سەرۆک وەزیرانی سوید لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی رووداوەکە دەربڕێوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ رۆژێکی خەمناک بوو بۆ هەموو سویدییەکان.

دادگای سوید هاوڕێکەی سەلوان مۆمیکای سزادا

دادگای سوید هاوڕێکەی سەلوان مۆمیکای سزادا