دوای چوار رۆژ لە دیارنەمانی

تەرمی گەنجێک لەنزیک رووباری ئەڵوەن دۆزرایەوە

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

لە خانەقین گەنجێک دوای چوار رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، تەرمەکەی لە نزیک پردی ئەڵوەن دۆزرایەوە.

د. شوان شاکر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بە 964ـی وت، “کاتژمێر 4:45 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 4.2.2025 تەرمی گەنجێک بە ناوی (ع، ی، ع) و لەدایکبووی ساڵی 1991 بەخنکاوی گەیەنرایە نەخۆشخانەی خانەقین”.

“تەرمی ئەو گەنجە لەنزیک پردی ئەڵوەن دۆزراوەتەوە، لەئێستادا کاری پێویستی بۆ دەکرێت و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە”، د. شوان شاکر وای وت.

بەپێی زانیارییەکانی 964 ئەو گەنجە کاتژمێری 3:30 خولەکی دوانیوەڕۆی رۆژی 1.2.2025 لەماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

تەرمی گەنجێک لەنزیک رووباری ئەڵوەن دۆزرایەوە

تەرمی گەنجێک لەنزیک رووباری ئەڵوەن دۆزرایەوە