رێگایەکی دوور دەبڕن

شێرپەنجە لە گەرمیان زیاد بووە و نەخۆشخانەشی لێ نییە

964+

میلاد جەلال –  گەرمیان

لە سنووری ھەرێمی کوردستان و بە تایبەت لە ناوچەكانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان رێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە رووی لە زیادبوونە، لە كاتێكدا لەو سنوورەدا هیچ نەخۆشخانەیەكی چارەسەركردنی شێرپەنجەی لێ نییە و تووشبووان دەبێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر رووبكەنە نەخۆشخانەكانی سلێمانی و رێگەیەكی دوور ببڕن.

رۆژی 4ی شوباتی ھەموو ساڵێک، لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیھانییەوە وەک رۆژی جیھانیی شێرپەنجە دیاریکراوە.

لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ھیچ نەخۆشخانە و سەنتەرێک بۆ پشکنین و چارەسەری تووشبوانی شێرپەنجە نییە، جگە لە پشکنینی مەمۆگرافی کە بۆ سینگی ژنان ئەنجام دەدرێت بۆ دەستنیشانكردنی شێرپەنجەی مەمک.

تووشبووانی شێرپەنجە لە گەرمیان نیگەرانن، چونکە دەبێت رێگایەکی دوور ببڕن و بڕۆنە نەخۆشخانەی ھیوا لە شاری سلێمانی، بۆ وەرگرتنی چارەسەر و ئەنجامدانی پشکنین.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ساڵی رابردوو نزیکەی 360 توشبووی شێرپەنجە لە گەرمیان تۆم...

ساڵی رابردوو نزیکەی 360 توشبووی شێرپەنجە لە گەرمیان تۆمارکراوە