هەر نۆ چرکە جارێک کەسێک ئەم رستەیەى پێى دەوترێت

“تۆ تووشى شێرپەنجە بوویت”

964+

وریا فەتاح

هەر نۆ چرکە جارێک، کەسێک لە وڵاتانى یەکێتى ئەورووپا ئەوەى بەر گوێ دەکەوێت کە پێى دەڵێن،”تووشى شێرپەنجە بویت”، لە هەرێمى کوردستان و جیهانیش، رۆژ بەڕۆژ لە زیادبووندایە، بەڵام هێشتا لە دواى نەخۆشییەکانى دڵەوەیە بۆ مردن.

رۆژى 4ـى شوباتى هەموو ساڵێک، لەلایەن رێکخراوى تەندروستى جیهانى WHO، وەک رۆژى جیهانى شێرپەنجە دیاریکراوە.

شێرپەنجە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە جیهاندا و لە ساڵانە نزیکەی 10 ملیۆن حاڵەتی مردن لە جیهاندا پێکدەهێنێت، واتە نزیکەی یەک لە هەر شەش مردن.

باوترین شێرپەنجە بریتین لە شێرپەنجەی مەمک، سییەکان، قۆڵۆن و کۆم و شێرپەنجەی پرۆستات.

بەپێى ئامارەکانى رێکخراوى تەندروستى جیهانى، یەک لەسەر سێى مردنى شێرپەنجە بەهۆى بەکارهێنانى تووتن و خواردنەوەی کحول و کەم خواردنی سەوزە و میوە و کەمی چالاکیی جەستەیی دەگەڕێتەوە، جگە لەوەش پیسبوونی هەوا هۆکارێکی گرنگی مەترسییە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان.

شێرپەنجە لە هەرێمى کوردستان

بە گوێرەی راپۆرتی ساڵانەی هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی 2024، کۆی ژمارەی تووشبووانی نوێی شێرپەنجە بۆ ئەو ساڵە لە پارێزگای سلێمانی بریتی بووە لە سێ هەزار و 310 تووشبووی نوێ، کە 201ـیان لە تەمەنی منداڵیدان.

رێژەی 54.60%ـی تووشبووانی نەخۆشییەکە ئافرەتن و 45.40%ـیشیان لە رەگەزی نێرن.

لەبارەی تووشبووانی هەولێریش، پیسبوونی ژینگە قسەوباسی زۆری لەسەرە و بە مەترسییەکی گەورە دادەنرێت بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتیان، ئێستاش ئاماری تووشبووانی شێرپەنجە لەو شارەکە روو لە هەڵکشانە و رۆژانە 200 نەخۆشی شێرپەنجە، تەنیا لە نەخۆشخانەی نانەکەلی چارەسەر وەردەگرن.

پێشتر، هەردی جەواد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی بە 964ـی وت، “رۆژانە 200 نەخۆش لە نەخۆشخانەکەمان چارەسەری کیمیاوی وەردەگرن و بەپێی ئامارەکانیش 30٪ـی نەخۆشەکان خەڵکی باشوور و ناوەڕاستی عێراقن”.

هەر بەپێى ئامارەکانى WHO، ساڵانە نزیکەی 400 هەزار منداڵ تووشی شێرپەنجە دەبن.

تۆ تووشى شێرپەنجە بوویت

وەک لە ئامارەکاندا باسکراوە، هەر نۆ چرکە جارێک لە وڵاتانى یەکێتى ئەورووپا کەسێک گوێچکەى بەر رستەیەک دەکەوێت کە پێى دەڵێن،”تۆ تووشى شێرپەنجە بوویت”، بەشێوەیەک لە 2022 دا، 2.7 ملیۆن کەس تووشى شێرپەنجە بووون و یەک ملیۆن و 300 هەزار توشبووش گیانى لەدەست داوە.

ساڵی رابردوو نزیکەی 360 توشبووی شێرپەنجە لە گەرمیان تۆم...

ساڵی رابردوو نزیکەی 360 توشبووی شێرپەنجە لە گەرمیان تۆمارکراوە