"سبه‌ی خشته‌ى موچه بڵاوده‌كرێته‌وه"
پارێزگاری سلێمانی پەیامی UN و حکومەتی هەرێمی گەیاندە مانگرتوان
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى سه‌ردانى مانگرتووانى شاره‌كه‌ى كرد و په‌یامى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تى هه‌رێمى پێ گه‌یاندن و ده‌شڵێت، له سبه‌ینێوه خشته‌ى موچه بڵاوده‌كرێته‌وه.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، به 964ـى راگه‌یاند، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خۆشخاڵ بوون له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌كه‌یان ئه‌م مانگرتنه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غداش قسه‌یان كردووه بۆ چاره‌سه‌رى گشتیى كێشه‌ى موچه.
وتیشی “هه‌موو بڕیارێك له‌به‌رده‌ستى مانگرتووان خۆیانه و كه‌س ناتوانێت له جیاتى ئه‌وان بڕیار بدات”.
ئاشكراشی كرد، له سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانه‌وه پێیان راگه‌یاندووه، كه له سبه‌ینێوه لیستى موچه بڵاوده‌كرێته‌وه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن