ریمۆنتادا
ئەو شەوەی موعجیزە بە هانای فێرگسۆنەوە هات
964+
ژووری هەواڵ
لە یاریی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای (چامپیۆنزلیگ) 1999، موعجیزەیەكی زۆر گەورە روویدا، كاتێك مانچێستەر یونایتد لە چركەساتەكانی كۆتایی یارییەكەدا، ئەنجامەكەی لە شكستەوە بۆ بردنەوە گۆڕی و نازناوەكەی بەدەستهێنا.
یارییەكە تا خولەكی 90 بە 1-0 گۆڵ لە بەرژەوەندیی یانەی بایرن میونشن بوو، كە یارییەكە لە یاریگەی كامپ نوو لە بارسێلۆنا بەڕێوەدەچوو، بەڵام لە ماوەی كەمتر لە سێ خولەكدا مانچێستەر یونایتد دوای گۆڕانكارییەكانی راهێنەر ئەلێكس فێرگسۆن، دوو گۆڵیان تۆمار كرد و یارییەكەیان بردەوە.
ئەنجامەكە شۆكێكی گەورە بوو بۆ بایرن و هاندەرانی، كە باوەڕیان بە چاوی خۆیان نەدەكرد لەوەی روویدا.
هەروەها فێرگسۆن و یاریزانەكانیشی بە جۆرێك ئاهەنگیان دەگێڕا، وەك ئەوەی مژدەی بەهەشتیان پێدرابێت و هەرگیز چاوەڕێی ئەنجامێكی وایان نەدەكرد.
رووداوەكانی كۆتایی ئەم یارییە، لە دیرۆكی تۆپی پێدا تا هەتاهەتایە دەمێنێتەوە و ئەوانەی شایەتحاڵی یارییەكە بوون، هەرگیز بیریان ناچێتەوە.