له‌ گوندێكی ناحیه‌ى ریاز

به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبی چێندراو منداڵێک گیانى له‌ده‌ست دا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوی لە گوندێکی ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجە منداڵێک گیانى له‌ده‌ست داو یه‌كێكی دیكه‌ش بەسەختی بریندار بوو.

رووداوه‌كه‌، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌ممە 3.2.2025 روویداوه‌ و ئه‌و منداڵه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ بریندار بووه‌ ئامۆزاى یه‌كترن.

دەحام ماجید عوبەیدی، مامی منداڵەکان بە 964ی وت، دوو برازام یەکێکیان تەمەن 12 ساڵ و ئه‌وه‌ى دیكه‌ش 10 ساڵ بووه‌ لە گوندی تەحویلە له‌ كاتى یاریكردن بۆمبێکی چێندراویان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

سەرچاوەیەک لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ریاز بە 964ـی وت، جەستەی یەکێک لە منداڵەکان جیا لەوەی پارچە پارچە بووە، شوێنی ساچمەیەکی زۆری پێوە بوو، بریندارەکەش دوای وه‌رگرتنی چارەسەری سەرەتایی رەوانەی نەخۆشخانەکانی کەرکوک کراوه‌.

پێداچوونه‌وزه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بۆمبی چێندراو پۆلیسێکی فیدراڵی بە سەختی بریندارکرد

بۆمبی چێندراو پۆلیسێکی فیدراڵی بە سەختی بریندارکرد

بۆمبێکی چێندراو لە خانەقین پوچەڵکرایەوە 

بۆمبێکی چێندراو لە خانەقین پوچەڵکرایەوە 

پۆلیسی کەرکوک: دوو تۆمەتبارمان دەستگیرکرد بەنیازبوون ...

پۆلیسی کەرکوک: دوو تۆمەتبارمان دەستگیرکرد بەنیازبوون بۆمبی چێندراو دابنێن