"رێگا بۆ هەناردەکردنەوەی هێلەکە دەکەنەوە"

تیمێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پشکنین بۆ هێلکەی كارگەكانی سلێمانی دەکات

964+

شۆڕش قادری

تیمێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بۆ چارەسەری كێشەی كارگەكانی بەرهەمهێنانی هێلكە دەچێتە سلێمانی.

موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندام لە لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوە بە 964ـی وت، “نزیکەی مانگێکە بەدواداچوون بۆ چارەسەری كێشەی كارگەكانی بەرهەمهێنانی هێلكە لە سلێمانی و دەورووبەری دەکەم و ئەمڕۆ دووشەممە 3.2.2025 لەنزیکەوە و لە بەغدا چاوم بە د. میساق عەبدولحوسێن بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کەوت و لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆمان کرد”.

روونیشیکردەوە، دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بوونی ڤایرۆسێکی تایبەت بە پەلەوەر لە ناوچەکانی کوردستان، حکومەتی عێراق رێگری کرد لە رەوانەکردنی مریشک و هێلکە لە کارگەکانی کوردستانەوە بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، ئەو ڤایرۆسە ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجەی نەگرتووەتەوە.

“دوای ئەوە لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق لەسەرخەت بووین بۆ ئەوەی ئەو ناوچانەی ڤایرۆسەکە تێیاندا بڵاونەبۆتەوە بەدەربکرێن لەو بڕیارە، ئەوانیش بەڵێنیاندا بەڕێگەی پشکنینی زانستی چارەسەری ئەو بابەتە بکەن، بەڵام دوایان دەخست، بۆیە ئەمڕۆ لەسەر ئەو پرسە بە شەخسی چوومە لای بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق”، موسەننا ئەمین وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، د. میساق عەبدولحوسێن بەڵێنی ئەوەی داوە لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا تیمێک بنێرێ بۆ پشکنێنی هێڵکە لە سلێمانی و ئەگەر پشکنینەکە پاک دەرچوو، رێگە بۆ هەناردەکردنی هێلکە لە کارگەکانی سلێمانی بۆ شارەکانی عێراق بکەنەوە.

خاوەن کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە هاواریان لێ هەستا ...

خاوەن کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە هاواریان لێ هەستا و پزیشکێکیش بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

لە سلێمانی رێگریی لە قۆرخکردنی هێلکە دەکرێت

لە سلێمانی رێگریی لە قۆرخکردنی هێلکە دەکرێت