پزیشکێکی پسپۆڕ بۆ 964 دەدوێ

مرۆڤ تا چەند رۆژ دەتوانێت بێ خواردن بمێنێتەوە و تاقەتی دەمێنێت؟

964+

شۆڕش قادری

مانگرتنی ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر لە سلێمانی هەفتەیەکی تێپەڕاند و  بە قسەی پزیشکێکی پسپۆڕیش، مرۆڤ تا حەوت رۆژ دەتوانێ بێ خواردن بمێنێتەوە و دواتر بەرگریی لەشی کەم دەبێتەوە و رووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە.

د. سۆکار ئەحمەد پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و دڵ لە سلێمانی بە 964ـی وت، “هەموو مرۆڤێک دوای سێ رۆژ لە نان نەخواردن، پرۆتینی لەشی وردە وردە بەرەو کەمبوونەوە دەڕوا و دواتر لە پێنج بۆ حەوت رۆژ ئۆرگانەکانی لەشی، بە تایبەتیش گورچیلە وشک دەبن و ئاو و خۆراکیان نامێنێ”.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای ئەو ماوەیە ئەگەر لەڕێی دانانی کانۆلا و موغەزی چارەسەری پزیشکی بۆ مرۆڤەکە نەکرێت، دەچێتە کۆما و بێهۆشییەوە و هەندێک جاریش تووشی گەشکە دەبێت.

ئەمڕۆ حەوت رۆژە ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر لە بەردەم نووسینگەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سلێمانی، خێوەتیان هەڵداوە و دژی دواکەوتنی موچە و خراپی رەوەشی گوزەرانیان، مانیان لە خواردن گرتووە، لە ماوەی ئەم چەند رۆژەشدا ناوە ناوە باری تەندروستی چەند کەسێکیان تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بەسەدان خۆپیشاندەر لە سلێمانی گردبوونەتەوە

بەسەدان خۆپیشاندەر لە سلێمانی گردبوونەتەوە

مامۆستایانی گەرمیان گەیشتنە لای مانگرتووانی سلێمانی

مامۆستایانی گەرمیان گەیشتنە لای مانگرتووانی سلێمانی