ماوەیەکە ناجێگیرە

نرخى نەوت لە خوار 77 دۆلارە

964+

وریا فەتاح

هەرچەندە لەسەرەتاى ساڵى نوێ و تا کۆتاییەکانى هەفتەى رابردووش نرخى نەوت هەر لەسەرووى 80 دۆلار بوو، بەڵام لە دواى ئەوەوە نرخى نەوت رووى لە دابەزین کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک لە نەوتى برێنت بە 76 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت .

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 73 دۆلار و 92 مامەڵەى پێوە دەکرێت.

زۆر هۆکار هەن کە نرخى نەوت بەرز و نزمى پێدەکەن، بەڵام گرنگترینیان هاتنى ترەمپ و خاوبوونەوەى گرژییە ناوچەییەکانن کە کاریگەریان لەسەر نرخى نەوت دروستکردووە.

نرخى نەوت بۆ خوار 77 دۆلار دابەزى

نرخى نەوت بۆ خوار 77 دۆلار دابەزى