لە دوێنێوى دەستى پێکردووە

ئەگەر دەتەوێت بەشداربیت لە سکولەرشیپى حکومەتى عێراق خۆت تۆمار بکە

964+

وریا فەتاح

بە ناردنى 5000 هەزار خوێندکار بۆ زانکۆکانى وڵاتانى دینا، وەزارەتى خوێندنى باڵاى عێراق داوا دەکات هەر کەسێک دەیەوێت سودمەند بێت با ناوى خۆى تۆمار بکات و چەند مەرجێکیشى داناوە.

لێژنەی باڵای پەرەپێدانی خوێندن لە عێراق  (HCED)، سەر بە سەرۆکى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ پێشکەشکردن بۆ بەرنامەکانی خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لە دەرەوەى وڵات بۆ ساڵى 2025 رادەگەیەنێت کە ژمارەیان 5000 سکۆلەرشیپە و ماوەی پێشکەشکردن لە رێکەوتى 1.2.2025، دەستیپێکردوە.

هەر کەسێک ئارەزوی پێشکەشکردنی و مەرجەکان دەیگرێتەوە، دەتوانێت لە رێگەى ئەم لینکەى خوارەوە، داواکارى پێشکەش بکات.

رێنمایی و مەرجەکانی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پرۆگرامی سکۆلەرشیپی لیژنەی باڵای پەرەپێدانی پەروەردە لە عێراق 2025 بەم شێوەیەیە:

1.  پێویستە داواکار رەگەزنامەی عێراقی هەبێت و لانیکەم لە دوو ساڵى رابردوو لە عێراق بووبێت، جگە لە سکۆلەرشیپی توێژینەوەی فەرمی.

2.  رەفتارى باش بێت و بە تاوانێکى گەورە یان ئابڕووبەرانە سزا نەدرابێتز

3.  بەڵێن بدات لەگەڵ گەڕانەوەى بۆ وڵات لە دامەزراوە گشتییەکان خزمەت بکات، بەشێوەیەک دوو ئەوەندەی ماوەی خوێندن لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا خزمەت بکات دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەکە.

روونیشى کردووەتەوە کە داواکاری بۆ پرۆگرامی دکتۆرا تەنها بۆ فەرمانبەرانی وەزارەت و دامودەزگا حکومییەکان بەردەستە، بەڵام بۆ خوێندنى ماستەر فەرمانبەر و نافەرمانبەریش دەتوانێت لێى سودمەند بێت.

کورسی سکۆلەرشیپ بەسەر پرۆگرامە راگەیەندراوەکاندا دابەش دەکرێت بەپێی ئەم ڕێژەیەی خوارەوە:

یەکەم: 50% بۆ خوێندنی دکتۆرا، بەم شێوەیە دابەشکراوە:

35% بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

10% بۆ وەزارەتەکانى دیکە.

5% بۆ کەسوکاری شەهیدان.

دووەم: 40% بۆ خوێندنی ماستەر (ئەکادیمی، پیشەیی)، بەم شێوەیە دابەشکراوە:

25% بۆ فەرمانبەرانی وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت.

5% بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

5% بۆ ئەو کەسانەی کە فەرمانبەر نین.

5% بۆ کەسوکاری شەهیدان.

سێیەم: 10% بۆ پرۆگرامی راهێنانی پزیشکی بۆرد.

سکۆلەرشیپى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆریاى باشور راگ...

سکۆلەرشیپى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆریاى باشور راگەیەندرا