رووداوی هاتوچۆ

شۆفێرێک گیانی لەدەست دا و کارمەندانی هاتوچۆش ناتوانن بچنە شوێنەکەی

+964

محەمەد عەلی ـ پشدەر

لە گوندی شێخانی سەر بە سەنگەسەر ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 2.2.2025 ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە و شۆفێرەکە گیانی لەدەستداوە، ناوچەکە لە سنووری پەکە*کە*دایە و کارمەندانی هاتوچۆش دەڵێن، ناتوانین بچینە شوێنی رووداوەکە، بەڵام لەهەوڵی ئەوەدان چارەسەرێک بدۆزینەوە و بچن.

موقەدەم مامە مستەفا، ئێشكگری هاتوچۆ بە 964ـی وت، رووداوەکە لە سنووری پەکە*کە* روویداوە، هیچ هێزێکی ئەمنی ناتوانێت بچێتە شوێنی رووداوەکە و هیچ رێكارێكی یاسایی لەگەڵ رووداوەکە ناکرێت.

وتیشی، رووداوەکە لە گوندی شێخان روویداوە لە بناری قەندیل، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری ئۆپڵە و شوێنەکە شاخە و هەڵدێرە، نازانین بە چ هۆکارێک هەڵدێراوە و بووەتە هۆی ئەوەی شۆفێرەكەی گیان لەدەست بدات، كە دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەرە، رووداوەکە تازەیە و زانیاری زیاترمان نییە

لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس لەسەر خەتین، بۆ ئەوەی بتوانین بچینە شوێنی رووداوەکە و لێكۆڵینەوە بكەین، ئەمە قسەی موقەدەم مامە مستەفایە، کارمەندی هاتوچۆی پشدەر.

هاوكات ئیدریس عەبدوڵا دانیشتووی گوندی شێخان بە 964ی وت، یەكێك لە گوندنشینەكانمان بۆ گەڕانەوە لە سەنگەسەر بۆ گوند، ئەو ئۆتۆمبێلەی بە كرێ گرتووە، بەڵام دوای گەڕانەوەی ئۆتۆمبێلەكە لە هەورازی بەردەم گوندەكە هەڵدێراوە و شۆفێرەكە گیانی لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ن...

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و نۆی دیکە بریندارن