ئەمە چیرۆک و گەشتە سەرنجڕاکێشەکەى
درینک وۆتەر، لە شکۆمەندیى پرێمەرلیگەوە بۆ کرێکارى بیناسازى
964+
وریا فەتاح
ساڵ ساڵى 2016ـە و هەموو چاوەکان لەسەر مانستى و چێڵسى و لیڤەرپوڵ و ئارسیناڵ و مان یونایتد بوون بۆ ئەوەى تاجى پاڵەوانى پریمەرلیگ بخەنەسەریان، بەڵام کەس چاوەڕێى نەدەکرد لیستەر سیتى ریمۆنتادا بەسەر پاڵەوانەکاندا بکات و نازناوەکە بخاتە چنگییەوە.
سەرکەوتن زوو تێدەپەڕێت، ژیان زیاترە لە نازناو
لەو ساڵەدا درینک وۆتە کە بەبڕە پارەیەکى زۆر هاتبووە پێکهاتەى لیستەر ستى، لە کۆتایى وەرز تاجەکەى خستەسەرى و یەکێک بوو لە کوڕە ئازا و ماندووەکان و لە پاڵ مەحرەز و کانتى و شمایکڵ، رۆڵێکى گەورەى گێڕا لە بردنەوەى نازناوەکە.
ئەوکاتە، سەردەمى نوسینەوەى مێژوو و دەوڵەمەندى و شکۆبوو بۆ درینک، ژیانى پڕبوو لە سەرکەوتن و شانازى، چونکە پێچەوانەى هەموو دنیا وەستایەوە و لەگەڵ هاوڕێکانیان ریمۆنتادایان بەسەر گەورەکانى پریمەرلیگدا کرد و بۆ یەکەمجار بوونە پاڵەوان.
ئاستە بەرزەکەى درینک وۆتە ، خەزێنەى بلوزى بۆ کرایەوە لە 2017 بە 45 ملیۆن دۆلار رووى لە ستامفۆرد بریج کرد و بوو بە یاریزانى چێڵیسى و چارەنووس بردى بۆ لوتکەى پریمەرلیگ، بەڵام پیاو ئەگەر نەگبەت بوو وەک ئەو درینک وۆتەى لێدێت، لەو بەرزییەوە کەوتە خوارەوە و پێکان خستییە دەرەوەى لاکێشەى سەوز.
ماوەى مانەوەى درینک وۆتە لە چێڵسى پڕى بوو لە کێشە و بەدبەختى، ئەویش خەباتى دەکرد بۆ ئەوەى بچێتە پێکهاتەى سەرەکى، بەڵام پێکان دژى وەستایەوە و دواتر چارەنووس بردى بۆ بێرنلى و لەوێشەوە بۆ ئەستۆن ڤێلاو پاشان ریدینگ، بەڵام وەک ئەوەى نوشتەى لێکرابێت، قاچەکانى بەستران و نەیتوانى هیچ رۆڵێک ببینێت و بوو بە بار بەسەر تۆپى پێوە.
هەر لە ناو یاریگانا، درینک لە دەرەوەى یاریگاش باى بەتبەختى رووى لێکرد و لە رووى داراییەوە توشى ئیفلاس بوو، داپیرەى و باپیرە و مردن و باوکى توشى شێرپەنجەى خوێن بوو، هەر ئەوەش نا سەگە خۆشەویستەکەشى مرد.
قۆناغى شوم و سەرگەردانى ئەو یاریزانە تا دەهات خراپتر دەبوو، ساڵ بوو بە 2022 و چێڵسى لە کۆتى گرێبەست ئازادى کرد و ئەویش وەک زۆرێک لە یاریزانانى دیکە کە تۆپى پێى ڕووى لێوەرگێڕان، بە دڵشکاوییەوە کۆتایى هات و لە لاکێشەى سەوز دوور کەوتەوە.
بەتەنیا مامەوە و جێیان هێشتم
ئەو بە دڵتەنگییەوە لە بارەى ئەو کابوسەى یەخەى گرتووە و قسەى کرد و وتى،”ویستم یاری بکەم و دەرفەتم بۆ نەڕەخسا، پشتیان لێکردم و بەتەنیا جێیانهێشتم”.
دوور لە تۆپى پێ و گۆڵ، ئەمجارە دانى درینک ژیان بەرەو ئاراستەیەکى دیکەى برد و بوو بە کرێکارى بیناسازى، کە ئەمەش دووربوو لە زەوق و شەوقى تۆپى پێ، بەڵام ئەو وەک پاڵەوانێکى پریمەرلیگ دەستى بەکارکرد و ژیانى وەک پاڵەوانێکى بەتبەخت و شوم بەڕێکرد.
هەربۆیە دواى ساڵانێک لە بێدەنگى، درینک دەرکەوتەوە و دەڵێت، “سەرکەوتن زوو تێدەپەڕێت، ژیان زیاترە لە نازناو”
گەشتەکەی درینک وۆتەر لە پاڵەوانی پریمەرلیگەوە بۆ کرێکارى بیناسازى، چیرۆکێکى سەرنجڕاکێشە بۆ خۆڕاگری و دووبارە داهێنانەوە. سەرەڕای گۆڕینی ڕێگاکەی، بەڵام ئەوەى دەمێنێتەوە بەردەوامى و کۆڵنەدانە، جا چ پاڵەوان بیت یان کرێکارى بیناسازى.