دیمه‌نێكی شاره‌وانى پیرمام له‌گه‌ڵ لیستى ناوى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى ماون مامه‌ڵه‌ى زه‌وى سندوقى ته‌واوبكه‌ن... وێنه: شاره‌وانى پیرمام.
"نه‌یه‌ن مامه‌ڵه‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه"
له پیرمام دوا مۆڵه‌ت به‌و هاوڵاتیانه درا كه زه‌وى سندوقییان هه‌یه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى پیرمام، شاره‌وانى دوا ئاگاداركردنه‌وه‌ى بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه بڵاوكرده‌وه كه خاوه‌نى زه‌وى سندوقین، ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌ى بۆیان دیاریكراوه سه‌ردانیان نه‌كه‌ن، مامه‌ڵه‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه.
ژماره‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى كه تاوه‌كو ئێستا به‌ده‌م مامه‌ڵه‌كانیانه‌وه نه‌چووه‌نه بریتین له 26 هاوڵاتیى له گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانى ئه‌م قه‌زایه‌ن.
حامید ئیسماعیل كاكه‌یی، قایمقامى قه‌زاى پیرمام به 964ـى راگه‌یاند، ماوه‌ى یه‌ك مانگ بۆ ئه‌م هاوڵاتیانه دیاریكراوه بۆئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌ى زه‌ویه سندوقه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه دواى ئه‌م ماوه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان ناكرێت.
وتیشی “داواكارم له ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا ئه هاوڵاتیانه سه‌ردانى شاره‌اونى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌و مافه‌ى هه‌یانه بێبه‌ش نه‌كرێن”.
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى كه شاره‌وانى بڵاویكردووه‌ته‌وه ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى خاوه‌ن زه‌وی سندوقین كه‌وتوونه‌ته 16 گه‌ڕه‌كى قه‌زاى پیرمام.