لە دوێنێوە كۆبوونەوەیە

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان: كۆبوونەوەكان لە بەغدا بەردەوامن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان كەمێك پێش ئێستا راگەیاندراوێكی لە بارەی كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بڵاوكردەوە و دەڵێت كۆبوونەوەكان بەردەوامن.

راگەیاندراوەكەی وەزارەتی دارایی لە لایەن راگەیاندنی وەزارەتەكەوە بڵاوكراوەتەوە، كە بەم جۆرەیە:

“رۆژی شەممە 1 ی شوباتی  2025، بۆ رۆژی دووەم کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق لەشاری بەغداد بەردەوامی هەیە. لەو چوارچێوەیەشدا تیمە هونەرییەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمە هونەرییەکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بەردەوامن لە کۆبوونەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە هونەریەکان.

چاوەڕێ دەکرێت لە نزیکترین کاتدا کارەکان تەواو بکەن.

لە دوێنوە شاندی هەرێمی كوردستان لە بەغدان و لەگەڵ وەزارەتی دارایی سەبارەت بە پرس موچە و بودجە كۆبوونەوە دەكەن و دەیانەوێت بگەنە رێككەوتن.

شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا