تایبەتە بە کچان و بۆنەکانیان لەوێ دەکەنەوە
کافێیەکی پەمەیی بووەتە شوێنی دڵخوازی کچان
+964
ئالان حەمەدەمین
پینک کافێ یەکەمین قاوەخانەی تایبەت بە کچانە لە هەولێر و کوردستان و بەشێک لەو کەسانەی کە کاریش لە کافێکە دەکەن کچن.
مستەفا نەبەز کە خاوەنی کافێکەیە دەڵێت لە کوردستان هیچ شوێنێک نەبوو تایبەت بێ بە کچان بۆیە بڕیارمدا ئەم کافێیە بکەمەوە و پلانیشی هەیە شوێنەکە گەورەتر بکات بەهۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆر سەردانی کافێکە دەکەن.
هەموو شتێکی ناو کافێکە رەنگی پەمەییە و بە قسەی خاوەنی کافێکە، جگەلەوەی خۆی حەزی لە رەنگی پەمەییە رەنگەکە رەنگی دڵخوازی کچانیشە و کچان زیاتر حەز بەو رەنگە دەکەن، هەر ئەوەش وایکردووە، هەندێک جار بەشێک لەو کچانەی سەردانی کافێکە دەکەن، رەنگی پەمەیی بپۆش وێنە بگرن.
لەو کافێیە نانی بەیانیش پێشکەش دەکرێت و بۆتە شوێنی یادکردنەوەی لەدایکبوونی کچان و منداڵان.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر