گەیاندنى ئاو بە گوندێکى سنوورى گەرمیان...وێنە: ئاوى دەورووبەرى گەرمیان
گرفتى کەم ئاوییان نەما
ئاوى خواردنەوە گەیەندرایە گوندێکى دیکەى گەرمیان
964+
وریا فەتاح
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتيى ئاوى دەورووبەرى گەرمیان و بەهاوکارى رێکخراوى هاوکارى ئەڵمانى، ئاوى خواردنەوە گەیەندرایە گوندێکى گەرمیان.
21ـى مانگى رابردوو، لە رووبارى سیروانەوە ئاوى خواردنەوە گەیەندرایە چوار گوندى سنوورى گەرمیان
ئاوى دەورووبەرى گەرمیان بڵاوى کردەوە، بەردەوامن لە دابینکردن و راکێشانى ئاو بۆ گوندەکانى سنوورى بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، لەو چوارچێوەیەدا ئاوى خواردنەوەیان گەیاندە گوندێکى دیکەى سنوورى گەرمیان.
پڕۆژەکە گەیاندنى ئاوى خواردنەوەیە لە گوندى حەوش کورو و بۆ گوندى سەیکەون، کە درێژییەکەى زیاترە لە 16 هەزار مەتر.
روونیشى کردووەتەوە، بەهاوکارى رێکخراوى هاوکارى ئەڵمانى پڕۆژەى راکێشانى تۆڕى دابەشکردنى ئاو بۆ گوندەکەى ناحیەى قۆرەتوو بە درێژى نزیکەى 5000 مەتر بۆرى، ئەنجامدراوە.
“ماوەیەکی زۆرە بە تایبەتی لە وەرزی کەمی باران و وشکەساڵیدا گرفتی ئاویان هەبووە، بەهۆی نەبوونی هیچ سەرچاوەیەکی ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی لەناو گوندەکە و لە سنووری گوندەکە، ناچار بووین لە بیرەکانی گوندی حەوش کوروە وە ئاویان بۆ دابین بکەین کە بە دوو قۆناغ ئاو دەگاتە گوندەکە”. ئاوى دەورووبەرى گەرمیان وا دەڵێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە 21.1.2025، ئاوى دەوووربەرى گەرمیان گەیاندنى ئاوى خواردنەوەى بۆ چوار گوندى دیکەى سنوورى گەرمیان راگەیاند.