هیچ بەڵگەیەک نەبوو

تۆمەتبارانى کوشتنى سەلوان مۆمیکا ئازاد کران

964+

وریا فەتاح

داواکارى کشتیى سوید بڕیاریدا بە ئازادکردنى ئەو پێنج کەسەى بە تۆمەتى کوشتنى سەلوان مۆمیکا دەستگیرکرابوون.

راسمس ئۆمان، داواکارى گشتى سوید لە بەیاننامەیەکدا بڵاوى کردەوە، ئەو پێنج کەسەى بەتۆمەتى کوشتنى سەلوان مۆمیکا دەستگیرکرابوون ئازادکران، چونکە هیچ بەڵگەیەکیان نەبووە کە بیسەلمێنێت ئەوان دەستیان لە کوشتنەکەدا هەبووە.

“هیچ هۆکارێک نابینم بۆ ئەوەى ئەو کەسانە بە دەستگیرکراوى بمێننەوە”، داواکارى گشتیى سوید واى وتووە.

ئەو پێنج کەسەى چەند کاتژمێرێک دواى رووداوى کوشتنى مۆمیکا دەستگیرکرابوون، بەڵام داواکارى گشتى سوید دەڵێت، لێکۆلینەوەکانیان بەردەوامن.

سەلوان مۆمیکاى تەمەن 38 ساڵ، هاوڵاتییەکى عێراقى بووە و لە 2023دا بە سووتاندنى قورئان، رووبەڕووى ناڕەزایەتى و هەڕەشە بووەوە، هەڕەشەکان بەردەوام بوون تا ئەوەى رۆژى چوارشەممەى رابردوو لە شوقەکەیدا لە سوید کوژرا.

پۆلیسى ستۆکهۆڵم بە سى ئێن ئێنى وتووە، بڕیار بووە دوێنێ پێنجشەممە لە دادگاییکردنێکدا بڕیار لەسەر مۆمیکا بدرێت، لەبەرامبەر ئەو هاندان و رق و کینەى بەهۆى سووتاندنى قورئانەوە دروستیکردبوو و دادگا بڕیار بدات کە ئایا مۆمیکا رق و کینەى بڵاوکردووەتەوە یان نا، بەڵام بەهۆى کوشتنەکەى بڕیارەکە بۆ 3ـى شوبات دواخراوە.

بریار بوو ئەمڕۆ دادگا بڕیارى کۆتایى لەبارەى سەلوان مۆم...

بریار بوو ئەمڕۆ دادگا بڕیارى کۆتایى لەبارەى سەلوان مۆمیکا بدات