لە بەغدایە

وەزیرى دارایى: جەوەکە ئیجابییە و ئومێدەوارین یەکشەممە موچەى فەرمانبەران خەرج بکرێت

964+

وریا فەتاح

وەزیرى دارایى و ئابورى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، سبەینێ کۆبوونەوەکانمان بەردەوام دەبێت و هەموو جەوەکەش ئیجابییە، دەشڵێت،” ئومێدەوارین بۆ رۆژى یەکشەممە تەمویلى موچە بکرێت”.

ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایى و ئابورى هەرێمى کوردستان کە ئێستا لەگەڵ شاندێکى هەرێم بۆ تاوتوێکردنى پرسى موچە لە بەغدایە، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وتى،”جەوەکە ئیجابییە و کۆبوونەوەکانمان بەردەوان دەبێت، لە کۆبوونەوەکاندا باسمان لە کێشەکانى خشتەى فەرمانبەران و خانەنشینان کردووە و ئومێدەوارین رۆژی یەکشەممە تەمویلى موچە بکرێت”.

لە ئێستادا شاندێکى باڵا و گەورەى هەرێمى کوردستان لە بەغدایە کە وەزیرى دارایى هەرێم لە ناویاندایە، ئەمڕۆ شاندەکەى هەرێم وەزارەتى دارایى عێراق، لە ماڵى فوئاد حوسێن، جێگرى سەرۆکوەزیرانى عیراق و وەزیرى دەرەوەى کۆبوونەتەوە.

بە قسەى وەزیرى دارایى هەرێم بێت، کۆبوونەوەکان ئیجابى بوون و لە بارەى گرفتەکانى بەردەم موچە و کێشەى خشتەى خانەنشینان و فەرمانبەران گفتوگۆکرا، وەکخۆى دەڵێت، ئومێد دەکەن سبەینێ کۆبوونەوەکانیان تەواو ببێت.

وەزارەتى دارایى عێراق: بەرەو ئەوە دەڕۆین کێشە هونەرییە...

وەزارەتى دارایى عێراق: بەرەو ئەوە دەڕۆین کێشە هونەرییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا کۆتایى بێت