لە دیانا

43 پاکەت جگەر و بڕێک شیرینی ماڵان دەستی بەسەردا گیرا 

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ لیژنەکانی چاودێری لە دیانا سەردانی گۆشت فرۆش و مارکێت و میوە فرۆشەکانی سنووری ناحیەی دیانا و گوندی هاودیانیان کردووە و دەستیان بەسەر جگەر و شیرینیدا گرتووە.

لە سەردانی لیژنەکاندا دەستگیراوە بەسەر 43 پاکەت جگەری قەدەغەکراوی تورکی و بڕێک شیرینی کە لە ماڵان دروست دەکرێت.

جومعە عەلی سەرۆکی لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕی دیانا بە 964ـی وت، تەواوی بازاڕ و مارکێتەکان و گۆشتفرۆشەکان گەڕاون و رێنماییشتیان پێیان داوە.

وتیشی، جگە لە جگەری قەدەغە کراو دەستیان بەسەر شیرینیدا گرتووە لە مارکێتەکان کە لە ماڵان دروست دەکرێت و مۆڵەتی تەندروستیان نییە ئەوەش قەدەغەیە.

سەرۆکی لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شوێنانە جگە لە ئاگادار کردنەوە سزای غەرامەش دەدرێن کە لە 50 هەزار کەمتر نییە و ئەگەر دووبارەشی بکەنەوە رێکاری توندتریان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

کوشتارگەکەی شارەزوور هەزار و 284 سی و جگەری لەناوبردووە

کوشتارگەکەی شارەزوور هەزار و 284 سی و جگەری لەناوبردووە