ئاگاداری خەڵک دەکاتەوە

کارتی نیشتمانی مێرگەسوور پارە بە ماستەر کارد وەردەگرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

کارتی نیشتمانی مێرگەسوور لە ئیدارەی سۆران دەڵێ، لە رۆژی 1.2.2025 بەدواوە هەر هاوڵاتیەک سەردانی فەرمانگەکەیان بکات، بۆ رایکردنی هەر مامەڵەیەک پێویستە ڤیزەکارت یان ماستەر کاردی پێ بێت.

چونکە، وەرگرتنی پارە دەکرێتە ئەلیکترۆنی و پارەدان بەکاش نامێنێت، ئەوەش بە گوێرەی راگەیەندراوێک کە بۆ 964 یان ناردووە.

بە پێی ماددەی (27) بڕگەی یەکەم لە یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2016ی کارتی نیشتمانی، بۆ تێچووی ناسنامەکە، بڕی پێنج هەزار دینار وەردەگیرێ.

بەپێی سیستەمەکە ماوەی وەرگرتنەوە چواردە رۆژی کارە، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی چاپکردنی کارتەکان لە بەغداد کاتێکی زیاتری دەوێت بۆ وەرگرتنەوەی.

فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی بۆ 3:00ی پاشنیوەڕۆ لە ئەرکدان، خوازیارە سەرەتا، دەستدەکات بە پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری کارتی نیشتمانی، دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی سنوورەکەی دەکات دوای پەنجەمۆر و تۆمارکردنی زانیاری، بڕە پارەی رسوماتی ناسنامەکە وەردەگیرێ.

چاودێری بازرگانی سۆران نرخی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی ...

چاودێری بازرگانی سۆران نرخی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی و پاسپۆرتی دیاری کرد