UNHCR دروستی کردووە

سەنتەرێک بۆ پاراستنی خێزان و منداڵان لە زاخۆ کرایەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

زەکیە سەیدساڵح، بریکاری وەزارەتی کار چووە زاخۆ و لەگەڵ گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، سەنتەری پاراستنی منداڵان و خێزان-یان لە شارەکە کردەوە.

سەنتەرەکە، بۆ ماوەی شەش مانگ رێکخراوی هاریکاری بەڕێوەی دەبات و پێداویستییەکان رۆژانەی دابین دەکات.

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی لە راگەیەندراوێکدا لە فەیسبووکی خۆی نوسیویەتی، سەنتەرەکە لە ئێستاوە، بە رووی هاوڵاتیاندا کراوتەوە، کە زەوییەکەی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە تەرخان کراوە، لە لایەن رێکخراوی UNHCR وە دروست کراوە و پێشکەشی وەزارەتمان کراوە.

لە مەراسیمی کردنەوەی، ژمارەیەک کاری دەستی خانمان نیشان درا، کە سەنتەرەکە بۆ پاراستنی و رەخساندی کار دەبێت بۆیان، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێ، سوپاسی رێکخراوی UNHCR و رێکخراوی هاریکاریمان کردووە بۆ ئەو خزمەتەی پێشکەش بە شاری زاخۆیان کردووە.