دەستی لەسەر فڵچەو دڵی لای دایک و باوکیەتی
کیژۆڵە لێزانەکەی ناو خۆپیشاندانی مامۆستایان ناڕازی لە سلێمانی
964+
دیلان محەمەد
مامۆستایانی ناڕازیی لە سلێمانی لای بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان خێوەتیان هەڵداوەو لەوێ داوای هەقی خۆیان دەکەن، بەڵام ئەمڕۆ لەناو گردبوونەوەکە پەیامنێری 964 دیمەنێکی جیاوازی بەدیکرد.
لە پەنایەکی خێوەتەکەدا کیژۆڵەیەکی 16 ساڵ هەیە، بۆ پشتیوانی دایک و باوکی هاتووەتە ناو مامۆستا ناڕازییەکان، بەڵام لەبەر ئەوەی وێنەکێشێکی لێزانە دیمەنی خێوەتەکە دەکێشێتەوە و دەیەوێت ئەمە بۆ مێژوو بمێنێتەوە.
نیار رێبوار لەکاتی وێنەکێشان قسەی بۆ 964 کرد وتی، بۆ پشتیوانی دایک و باوکی لەوێیە کە ئەوانیش مامۆستان، لە پاڵەوە دەیەوێت بەهرەکەی خۆی نیشان بدات.