دیمەنی ئەو فڕۆکەیەی بەیانی ئەمڕۆ لە باشووری سودان کەوتەخوارەوە و 20 کەس گیانیان لەدەستا وێنە: سۆشیاڵ میدیا
20 کەس گیانیان لەدەستدا
فڕۆکەیەک لە باشووری سودان کەوتە خوارەوە
964+
ژێوار خدر
فڕۆکەیەکی بچووک کە کرێکارانی نەوتی هەڵگرتبوو لە ویلایەتی یونیتی باشووری سودان کەوتە خوارەوە وبەهۆیەوە 20 کەس گیانیان لەدەستدا.
گاتوێچ بیپاڵ، وەزیری راگەیاندنی ویلایەتی یونیتی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 29.1.2025 فڕۆکەکە ویستویەتی بەرەو جوبای پایتەخت بڕوا و لە فڕۆکەخانەی کێڵگەی نەوتی یونیتی کەوتووتە خوارەوە.
وتیشی، سەرنشینەکان کرێکاری نەوتی کۆمپانیای (GPOC) بوون کە کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی چین و کۆمپانیای نەوتی نیل کە سەر بە دەوڵەتە لەخۆدەگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە نێو ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە دوو هاوڵاتی چینی و هاوڵاتییەکی هیندی هەن و هیچ وردەکارییەکی لەبارەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە نەدا.
راپۆرتە میدیاییەکان سەرەتا ئاماژەیان بە گیان لەدەستدانی 18 کەس کردبوو، بەڵام بیپاڵ بە رۆیتەرزی راگەیاندووە کە دوو کەسی رزگاربوو دواتر گیانیان لەدەستداوە و تەنیا کەسێک رزگاری بووە.