• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

مێژووەکەی بۆ چاخى به‌ردین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

ماسته‌رپلانێكی گه‌شتیاری – شوێنه‌وارى بۆ هاوشێوەکەی شانەدەر له‌ كۆیه‌ دروستده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له ‌سنوورى قه‌زاى كۆیه‌ و به‌دیاریكراویش له‌ به‌رامبه‌ر گوندى سناوه‌ى بنارى چیاى سه‌فین، ئه‌شكه‌وتێكی سه‌رده‌مى چاخى به‌ردین هه‌یه‌ و شوێنه‌وارى هه‌رێمیش ده‌ڵێت، ماسته‌رپلانێكی هاوبه‌شی گه‌شتیاری – شوێنه‌وارى بۆ داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكی له‌هه‌ردوو رووه‌كه‌ سه‌ردانى بكات.

ئه‌شكه‌وته‌كه‌ به‌ته‌نیا نیه‌ شوێنه‌واری نشینگەیەکی دێرینى گوندێك و گۆڕستانێكیشی لێ نزیكه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ى بۆ سه‌رده‌مى ئیسلامی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

پێشتر كارى هه‌ڵكۆڵین و پشكنین بۆ ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌ كراوه‌ و ئه‌و پاره‌چه‌ و شوێنه‌وارانه‌ى لێى دۆزراوه‌نه‌ته‌وه‌ مێژووه‌كه‌یان بۆ چزار هه‌زار ساڵ پێش ئێستا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌.

كه‌یفی مسته‌فا عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌رواى هه‌رێم، له‌گەڵ تیمێكی پسپۆڕ سه‌ردانى ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌ى كرد، بۆ ئه‌وه‌ى لە داهاتوویه‌كی نزیك ماسته‌پلانێكى گه‌شتیاری – شوێنه‌وارى بۆ ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌ دابنێن.

كه‌یفى به‌ 964ـى راگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى شوێنى شوێنه‌واره‌كه‌ ناوچه‌یه‌كى سه‌ره‌نجڕاكێشه‌ و به‌رده‌وامیش هاوڵاتیان بۆ سه‌یران و گروپه‌كانى شاخه‌وانیش سه‌ردانى ده‌كه‌ن بۆیه‌ به‌پێویستیان زانیوه‌ كار بۆ دروستكردنى ماسته‌رپلانه‌كه‌ى بكه‌ن.

وتیشی “ئه‌شكه‌وته‌كه‌ لەزۆر رووەوە لە ئەشکەوتی شانەدەر دەچێت، لەگەڵ نشینگەیەکی دێرین و گۆڕستانه‌كه‌شی وه‌كو شوێنه‌وار تۆمار كراون و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش له‌ رێگه‌ى مانگى ده‌ستكرده‌وه‌ وه‌كو چه‌ندین شوێنه‌وارى دیكه‌ی هەرێم چاودێرى ده‌كرێت”.

شوێنه‌وارى هه‌رێم خولێكى تایبه‌تى به‌ راهێنانى له‌�...

شوێنه‌وارى هه‌رێم خولێكى تایبه‌تى به‌ راهێنانى له‌سه‌ر "ته‌لیشه‌به‌رد" به‌ڕێوه‌برد

شوێنه‌وارى هه‌رێم: مرۆڤى ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر وه‌�...

شوێنه‌وارى هه‌رێم: مرۆڤى ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر وه‌ك خێزان و به‌كۆمه‌ڵ ژیاون

شوێنه‌وارى هه‌رێم لەسەر‌ ئێسكه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ى �...

شوێنه‌وارى هه‌رێم لەسەر‌ ئێسكه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ى گه‌رمیان هاتە دەنگ

وشکە سەرما بەردەوامە و باران خەبەری نییە

کەشێکی سارد بەڕێوەیە و بەفر بارین دەستپێدەکات

ئاسمان هەوراوییە

وشکە سەرما بەردەوامە و باران خەبەری نییە

964+

ژێوار خدر

وشکە سەرماکەی و بەردەوامە و ئاسمانێکی هەوراوی و بێ بارانمان دەبێت لەم دوو رۆژەی داهاتوودا.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ هەینی 31.1.2025، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ نزمتر دەبنەوە، سبەی شەممە ئاسمان هاوشیوەی ئەمڕۆ دەبێت، بەڵام جەوەکەی ساردتر دەبێت و پلەکانی گەرما لەمڕۆش زیاتر دادەبەزن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 16 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى

دهۆک: 16 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 17  پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى

سۆران: 15 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى

ئەم دوو رۆژە کەشەکەی بەهارییە

ئەم دوو رۆژە کەشەکەی بەهارییە