مامۆستایانی مانگرتوو
بەم شەوە لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە خێمەدا ماونەتەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
مامۆستایان و فەرمانبەران بەم شەوە لە خێوەتدا ماونەتەوە لەبەردەم بینای نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووە لە شاری سلێمانی و شوێنەکە چۆڵ ناکەن.
فازیل قادر، مامۆستای ناڕازی بە 964ـی وت، لەم شوێنە دەمێنینەوە و تا جێبەجێ کردنی داواکارییەکانمان ئەم شوێنە چۆڵ ناکەین.
بەناز تاهیر نوێنەری وانەبێژانی لە کار لادراو بۆ 964 وتی، ئەوان داوا دەکەن بخرێنە جێگەی ئەو مامۆستایانەی خانەنشین بوون و دابمەزرێندرێن.
وتیشی، تا ئێستا هیچ کەسێک لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی نەکردوون.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر