پێشتریش ماده‌ى هۆشبەرى پێ گوازراوه‌ته‌وه
دەڵێن لە عێراق درۆن بۆ دزینی مەڕوماڵات بەكاردەهێنرێت!
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌ڕانى درۆنه‌كان به‌سه‌ر ئاسمانى پارێزگاى دیالە و بینینیان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه وه‌كو دیارده‌یه‌كى به‌رده‌وام له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوایی سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه گومانێك لاى خه‌ڵكه‌كه دروستبكات و هه‌مانكات نیگه‌رانیش بن له‌و ژماره زۆره‌ى هه‌ڵفڕاندنى ئه‌م درۆنانه.
ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه سه‌ره‌تاى راپۆرتێكی به‌دواداچوونى رۆژنامه‌ى (ئه‌لمه‌دا)ـى عێراقییه، كه له ژماره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه هه‌میشه بیندراوه درۆنه‌كان بۆ مه‌به‌ستى چاودێریكردنى ره‌وشی ئه‌منى به‌كار بهێندرێن و له‌عێراقیش ئه‌مڕۆ نییه له‌رێگه‌ى درۆنه‌وه قاچاغچێتى به ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام چی ئه‌گه‌ر هه‌ر له رێگه‌ى ئه‌م درۆنانه‌وه مه‌ڕو ماڵات بدزرێت!
بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان، ماوەیەكە درۆنەکان لە سنوورى دیالە بۆ قاچاخچییەتى كردن بە ماده‌ى هۆشبەر بۆ سنوورەکانی به‌كار ده‌هێندرێن، بەڵام لەم ماوەیەدا هەر لەم پارێزگایه، رووداوێکی دزینی مەڕوماڵات بە بەکارهێنانی درۆن روویداوه، ئه‌ویش لە دەوروبەری ناحیەی بەنی سەعد بووه كه 18 كیلۆمه‌تر له باشووری رۆژئاوای باقوبەیە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی، به رۆژنامەكه‌ى وتووه، كە چەندین تۆڕی قاچاخچێتیكردن بە ماده‌ى هۆشبەر هەڵوەشێنراونەتەوە، کە درۆنیان لە سنوورەکانی دیالە لەگەڵ ئێران بەکارهێناوە.
ئاشكراشی كردووە، ئێستا هەموو سنوورەکان لەژێر چاودێری تووند و هەواڵگرییه‌كى تۆكمه‌دان، سه‌ره‌ڕاى بوونی دیوارێكی گه‌وره‌ى جیاکەرەوە لەنێوان سنووری عێراق و وڵاتانی دراوسێ.
سەرچاوەکە ئاشكراشی كردووە، درۆنەکان 250 – 300 گرام لە ماده‌ى هۆشبەر لە کاتی گەشتەکەیاندا لە سنووری عێراق لەگەڵ ئێران، یان وڵاتانی دراوسێی دیکە هەڵدەگرن.
باندەکانی قاچاخچێتی ماده‌ى هۆشبه‌ر پەنایان بۆ ئه‌م شێوازه بردووه كه به‌كارهێنانى درۆنەکانە بۆ دەربازبوونیان له‌ده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌كان.
بەپێی قسه‌ى ماهر فەتلاوی، كه چالاکوانێكی مەدەنییه و بەگوێرەی ئه‌و زانیاریه‌ى له هاوڵاتیانى دانیشتوى گوندی (المحبوبیە) سەر بە ناحیەی بەنی سەعدی دیالە وه‌رگرتووه، دزینی مەڕوماڵات له‌سنووره‌كه‌یان تۆمارکراوە، دوای ئەوەی درۆنێک شوێنەکانیان و ڕێگاکانی گواستنەوەیان لەنێوان شوێنی بەخێوکردن و لەوەڕگاکان دیاری کردووە، پاشان بە شەو بە پشتبەستن بە چاودێریی ئاسمانیی درۆنەکە دزراون.
فەتلاوی ده‌ڵێت، هێزە ئەمنییەکان به‌هۆى بوونی باندەکانی دزینی مەڕوماڵات، چەندینجار پشکنینی فراوانیان لەدەوروبەری گوندەکان و ناوچە گومانلێکراوەکان ئەنجامداوە، ته‌نانه‌ت فڕۆکەی چاودێریشیان به‌كارهێناوه بۆ دیاریکردنی شوێنی باندەکان.
بەڵام رەشاد تەمیمی، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، دەڵێت “تاوه‌كو ئێستا هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنراو نییە لەسەر بەکارهێنانی درۆن بۆ دزینی مەڕوماڵات لە ناحیەی بەنی سەعد، ئەگەر ئەم حاڵەتە هەبێت، ئێمە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان رێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر”.
تەمیمی دەشڵێت، خه‌ڵكى گونده‌كانى ئه‌م ناحه‌یه، هەندێک لە مەڕوماڵاتەکانیان لە ناوچە جیاوازەکان ونکردووە، بەڵام زۆربەیان دۆزراونەتەوە، بۆیه دزینی مەڕوماڵات بە بەکارهێنانی درۆن تەنیا هەواڵێکە، کە لەنێوان خەڵکدا بڵاوبووەتەوە لە ژێر پشکنین و لێکۆڵینەوەی ئەمنیدایە.