دیمەنی داخستنی دەرمانخانەیەک _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
"فرۆشی دەرمانی قاچاغ کەمیکردووە"
لە سلێمانی زیاتر له 500 ده‌رمانخانه، نۆرینگه و تاقیگه داخراون
964+
ئەحمەد مستەفا
لیژنه‌ی ته‌ندروستی چاودێری لە سلێمانی، له ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا زیاتر له پێنج هه‌زار سه‌ردانیان كردووه و 523 دەرمانخانە، نۆرینگە و تاقیگەیان داخستووه، دەشڵین، فرۆشی دەرمانی قاچاغ کەمی کردووە.
لیژنه‌كه له ساڵی 2018 وه پێكهێنراوه كه له نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی، ئاسایش، پۆلیس و سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و سه‌ندیكای ده‌رمانسازان تێیدا ئەندامن، لیژنه‌كه تا 2024.12.31، زیاتر له پێنج هه‌زار و 50 سه‌ردانی بۆ ده‌رمانخانه، نۆرینگه و شوێنه‌كانی دیكه ئه‌نجام داوه، كه له‌و ژماره‌یه دوو هه‌زار و 944 پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركردووه.
ئەمڕۆ سێشەممە 28.1.2025، گۆران قادر، سەرۆکی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی بە 964ی وت، لیژنه‌کە به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌ردانی ده‌رمانخانه، تاقیگه، نۆرینگه و هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر رووی لێ دەكه‌ن، ئەوانەی داخراون، سەرپێچیان کردووە، لە نەبوونی مۆڵەت، یان هۆشداری پێدان و دووبارەکردنەوەی سەرپێچی.
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، 455 شوێنی ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن بن، به‌پێچه‌وانه‌وه سزاده‌درێن، هه‌روه‌ها؛ به‌هۆی چه‌ند باره كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی لیژنه‌كه 523 ده‌رمانخانه، نۆرینگه، تاقیگه و دوكانی گیا ده‌رمانیان داخستوه.
بەپێی راپۆرتی لیژنەکە بێت کە 964 بینیوویەتی، پێشتر ده‌رمانی قاچاخ فرۆشی هەبووە، به‌ڵام ئەوان دەڵێن، دوای ده‌ستبه‌كاربونی لیژنه‌ی ته‌ندروستی قایمقامیه‌تی سلێمانی، هێنانی ده‌رمانی قاچاخ و فرۆشتنی به‌رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می كردووه، ئه‌وه‌ش به‌هاوكاری هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایش، پۆلیس، ته‌ندروستی و فه‌رمانگه‌كانی دیكه بووه، کە ئێستا به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی 18، جۆر ده‌رمان بۆ نۆینگه‌كان دیاریكراوه.