دیارنییه کوژراوە یان خۆی کوشتووە

ژنێک لە گوندی لوبنانی گیانی لەدەست دا

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە گوندی لوبنانی شاری هەولێر ژنێک لە باڵەخانەیەکەوە کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست 964 کەوتووە، ژنەکە تەمەنی لە نێوان 25 بۆ 30 ساڵیدایە و خەڵکی سوریایە، تەرمەکەشی ئێستا لە پزیشکی دادییە لە هەولێر و هێشتا دیارنییه کە خۆیهەڵداوەتە خوارەوە لەسەر بیناکە، یان لەلایەن کەسێکەوە خراوەتە خوارەوە.

964 پەیوەندی بە وتەبێژی پۆلیسی هەولێرەوە کرد بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانی نەدایەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

شەوی رابردوو لە گوندی لوبنانی چی روویدا؟

شەوی رابردوو لە گوندی لوبنانی چی روویدا؟