پەنجا عەلى
زەوییەکى زێدەڕۆ رێگرە لە ئەنجامدانى پڕۆژەى گەڕەکێک
964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک
ژمارەیەک لە دانیشتوانى گەڕەکى پەنجاعەلى کەرکوک، دژى ئەوەى بەهۆى پارچە زەوییەکى زێدەڕۆ خزمەتگوزاریان پێناگات گردبوونەوە.
نازم جەبار دانیشتوی گەڕەکى پەنجاعەلی بە964ـی وت،”پرۆژەیەکی 300مەتری بۆ کۆنکرێتکردنی کۆڵانەکەمان دەرچوە و لە ئێستادا 80 مەترى ئەنجامدارە و 220 مەتری ماوە، بەڵام بەبیانووى ئەوەى ئاوڕێژى گەڕەکەکە لە شوێنێک کۆدەبێتەوە کە زەوییەکى زێدەڕۆیە، بەڵێندەر پڕۆژەکەى راگرتووە”.
ئەوان داوا دەکەن، ئیدارەى شار چارەسەرى کێشەکەیان بۆ بکات و پڕۆژەکەیان بۆ ئەنجام بدرێت، چونکە وەکخۆیان دەڵێن، ناکرێت لەسەر پارچە زەوییەکى زێدەڕۆ خزمەتگوزارى بە 153 ماڵ نەگات.
لاى خۆیەوە ئەحمەد وەلید، ئەندازیارى پڕۆژەکە بە 964ـى وت،”ئەوەى لەسەر بەڵێندەرە تەنیا کۆنکرێتکردنى شەقامى گەڕەکەکەیە، ئەوەى تر پێویستە شارەوانى ئەنجامى بدات و ئاوڕێژەکە چارەسەر بکات، بۆ ئەوەى ئێمەش بتوانین پڕۆژەکە تەواو بکەین”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح