کافتریایەک لە چوارقوڕنە لەسەر پیسى و چەپەڵى داخرا
لیژنەکانی قایمقامیەتى رانیە
کافتریایەک لەسەر پیسی و بوونی منداڵ تێیدا داخرا
964+
وریا فەتاح
لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامیەتى رانیە، کافتریایەکیان لەسەر پیسى و ناتەندروستی و بوونى منداڵ تێیدا، داخست.
کارزان سلێمان سەرپەرشتیاری لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە بە 964ـی وت،” لەسەر پیسى و ناتەندروستى و بوونى منداڵ و پابەندنەبوون بە رێنماییەکان، لیژنەکانمان کافتریاى لانەیان داخست”.
وەک باسى دەکات، کافتریاکە دەکەوێتە شەقامى گشتیى چوارقوڕنە و بەپێى وێنەکانیش بێت کافتریاکە رەچاوى مەرجەکانى سەلامەتى و پاکوخاوێنى نەکردووە.
لە ماوەى ئەم مانگەدا، لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامیەتى رانیە، کافتریایەک و سەمونخانەیەک و شوێنکارێکى ئامادەکردنى گەسیان داخستووە، شەش خاوەن مۆلیدەى ئەهلییش پێبژاردن و ئاگادارکردنەوەیان بۆ کراوە.