77 دۆلار و شتێکە

نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین

964+

وریا فەتاح

لەسەرەتاى ساڵى نوێدا نرخى نەوت هەر لەسەروو 80 دۆلارەوە مامەڵەى پێوەکراوە و لە ئاستێکى بەرزدابوو، بەڵام لە دوێنێ ئێوارەوە بەشێوەیەک شکاوە زۆر لە مێژە بەو خێراییە دانەبەزیوە.

دوێنێ دووشەممە، لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک لە نەوتى برێنت بە 81 دۆلار و 34 سەنت بوو، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەى بازاڕەکە بە 77 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش دوێنێ، بە 74 دۆلار و 09 بوو، بەڵام ئەمڕۆ بە 73 دۆلار و 36 سەنتە.

زۆر هۆکار هەن کە نرخى نەوت بەرز و نزمى پێدەکەن، بەڵام گرنگترینیان هاتنى ترەمپ و خاوبوونەوەى گرژییە ناوچەییەکانن کە نرخى نەوتیان بەرەو بەرزبوونەوە برد.

عێراق رۆژانە 300 هەزار بەرمیل بەرهەمی نەوتی كەمی كردەوە

عێراق رۆژانە 300 هەزار بەرمیل بەرهەمی نەوتی كەمی كردەوە