لە نزیک رانیە
درۆن لە ئۆتۆمبێلێکی دا و گیانلەدەستدان هەیە
964+
وریا فەتاح
نوێكردنەوە 4:28
كامەران مەلاعوسمان لە رێكخراوی CPT ئەمریكی بە 964ی راگەیاند، ئەوانەی كوژراون، دوو ژن و دوو پیاون و سەرجەمیان لە ناو ئۆتۆمبێلەكەدا بوون.
وتیشی، ئەو كەسەی بریندار بووە، ماتۆڕسوارێك بووە و لەو شوێنەدا بووە.
نوێكردنەوە 4:25
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین دەروو قادر بە 964ی راگەیاند، لە ئەنجامی ئەو هێرشەی درۆنێك كردییە سەر ئۆتۆمبێلێك لە نزیک گوندى گردجانى سنوورى قەزاى رانیە، چوار كەس گیانیان لەدەست دا و كەسێكیش بە سەختی بریندار بووە.
وتیشی، بریندارەكە باری تەندروستی ناجێگیرە و لە رەوشێكی خراپدایە.
سەرچاوەیەكیش لە ئاسایشی راپەڕین بە 964ی وت، رووداوەكە هێشتا نوێیە و تا ئێستا ناسنامەی ئەو كەسانەی كراونەتە ئامانج دیار نییە.
نوێکردنەوە کاتژمێر 4:00:
سەرچاوەکەى ئاسایشى راپەڕین وتیشى،” ئەوەى هەیە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسى دیکەش بریندارن و بەرەو نەخۆشخانە بەڕێکراون”.
روونیشى کردەوە، لەبەر ئەوەى جارێ سەرەتایە، ناسنامە و ژمارەى ئەو کەسانەى بوونەتە قوربانى لە رووداوەکەدا، نازانرێت
هەواڵی سەرەتا
کەمێک لەمەوبەر لە نزیک گوندى گردجانى سنوورى قەزاى رانیە، درۆن لە ئۆتۆمبێلێکى داوە، سەرچاوەیەکیش لە ئاسایشى راپەڕین وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى هەواڵەکە بۆ 964، وتیشى،”لە رێگان، بەڵام بەپێى زانیارییەکانیان گیانلەدەستدان هەیە”.