2025 ساڵى زێڕە

لە ساڵى نوێدا هەر مسقاڵێک زێڕ سەروو 20 هەزار بەرز بووەتەوە

964+

وریا فەتاح

لە ساڵى نوێدا بەهاى زێڕ لە جیهاندا هەر رووى لە بەرزییە، بەشێوەیەک لەماوە 27 رۆژى ساڵى نوێدا هەر مسقاڵێک زێڕ سەروو 20 هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

لە کۆتا رۆژى 2024، نرخى یەک ئۆنسەى زێڕ لە بازاڕى جیهانیدا بە 2609 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەڵام دواى تێپەڕبوونى 27 رۆژى ساڵى نوێ، بۆ ئەمڕۆ یەک ئۆنسە زێڕ بە 2754 دۆلار مامەمەڵەى پێوە دەکرێت، بەمەش یەک ئۆنسە زێڕ 145 دۆلار بەرز بووەتەوە.

لە کۆتا رۆژى ساڵى پار، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 643 هەزار دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ 27.1.2025، نرخى یەک مسقاڵ زێڕى عەیار 24 بە 666 هەوزار دینارە، بەمەش 23 هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

لە کۆتا رۆژى ساڵى پار، نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 590 هەزار دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ بە 610 هەزار دینارە، بەمەش 20 هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 یش 20 هەزار دینار بەرز بووەتەوە و عەیارە 18ش 18 هەزارى چووەتەسەر.

لە 2024 دا، زێڕ سودى گەورەى وەرگرت لە گرژییەکان و زیادکردنى سوودى بانکى لە ئەمەریکا، بە شێوەیەک یەک ئۆنسەى بۆ نزیکەى 3 هەزار دۆلار و بەڕێژەى 25% بەرز بووەوە.

"سەردەمی زێڕینی ئەمریکا ئێستا دەستی پێکرد"