به كچه قوتابییه‌كانی دهۆك وتراوه به‌شه ناوخۆیی چۆڵ بكه‌ن
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
دوای راگه‌یاندنی پشووی سێ رۆژه له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر ئه‌مشه‌و به قوتابییه كچه‌كانی به‌شه‌ناوخۆیی زانكۆی دهۆك گوتراوه، چۆڵی بكه‌ن و بڕۆوتهوه ماڵه‌وه.
لە بەشە ناوخۆییەکانی ناوەوەی زانکۆی دهۆک، کە تایبەتە بە قوتابیانی کچ له زانكۆكه، ئه‌مشه‌و پێیان وتراوە بەشە ناوخۆییەکان چۆڵ بکەن، بۆ ئەوەی گیانیان پارێزراو بیت، بەڵام قوتابییەکان گلەیی ئەوە دەکەن کاتەکە زۆر درەنگە و به‌م شه‌وه چۆن بڕۆنه‌وه ماڵه‌وه.
بژین فه‌رهاد، ئەندامی بەرپرسیاری بەشە ناوخۆییەکانی دهۆک لە بەشی بەشەناوخۆییهكان کچان، بە تۆڕی 964ی وت: “ئێمە بە قوتابییەکانمان راگەیاند دەبێت بڕۆنە شوینێکی دیكه، بۆ ئەوەی گیانیان پارێزراو بێت، چونكه مەترسییان لەسەر دەبێت ئەگەر لە ناو بەشەناوخۆییەکان بمینێنەوە، بۆیە وتمان دەبێت هەر چۆنێک بێت شوێنه‌كه چۆَل بكه‌ن، ئەگەریش بمێننه‌وه له‌سه‌ر به‌رپرسیاریه‌تیی خۆیانه”.
رەحمە هەرکی، قوتابییەکی زانکۆی دهۆکە لە بەشەناوخۆیی دەمێنیتەوە، ئه‌و به تۆڕی 964ی وت، “بەشی زۆری قوتابییەکان گەڕانەوە ماڵەوە، پێش ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر پشوو بدرێت، چونکە ترسێکی زۆرمان هەبوو، بەشێكی دیكه‌ی قوتابیان چوونه ناو پارێزگای دهۆک بۆ لای خزم و کەسوکاریان، یان ماڵی هاوڕێیه‌كانیان له كۆلیژ، چونکە مالەکانیان زۆر له دهۆك دوورن، وەک ئامیدی، شێلادزێ و شنگال” .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “هەرچۆنێک بێت ئێمە خۆمان رزگار کرد و بەشەناوخۆییەکانمان چۆڵ کرد” .
ئەم پێشهاته دوای ئه‌و بوومەلەرزەوە دێت، کە ئەمڕۆ بەیانی له باكووری كوردستان و توركیا، رۆژئاوای كوردستان و سووریای دا، كه به‌هێزێكی زۆریشه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر هه‌ستی پێكرا، هه‌روه‌ها نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ جارێكی تر بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌ستی پێكرا.