CPT واده‌ڵێت
“تورکیا تۆڵەی کوژرانی ئەفسەر و چەند سەربازێکی له خانووی هاوڵاتیەکی مەدەنی ده‌كاته‌وه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌ندامێكی تیمی كوردستانی رێكخراوی CPTـی ئه‌مریكی ده‌ڵێت، سوپای تورکیا لە تۆڵەی کوشتنی ئەفسەرێک و چەند سەربازێکیدا، خانووی هاوڵاتییەکی مەدەنی تەقاندەوە.
رووداوه‌كه له رۆژى هه‌ینى رابردوو بووه كاتێك گرووپێک گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (په*كه*كه) هێرش دەکەنە سەر بارەگایەکی سوپای تورکیا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ئەفسەرێک و حەوت سەربازی سوپاکە دەکوژن، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاش لە تۆڵەی ئەوەدا خانووی هاوڵاتییه‌ك بۆردومان دەکەن و بە تەواویش خاپووری دەکەن.
هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه له لایه‌ن كامه‌ران مه‌لا عوسمان، ئه‌ندامی تیمی كوردستانی رێكخراوی CPTی ئه‌مریكی بە 964 دراوە و دەشڵێت خانووی هاوڵاتییەکە لە گوندی شلینێ لە قەزای باتیفای سەر بە زاخۆیە.
وتیشی “هاوڵاتییه‌كه ناوى محەمەد شەریف زوبێره و خانووه‌كه‌ى خانه‌باخى هاوینه‌ى بووه و له كاتى بۆردومانه‌كه‌ش هیچ كه‌سێكی تێدا نه‌بووه”.
رۆژى 24.1.2025 وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەی (په*كه*كه)دا ئه‌فسه‌رێكی پله‌باڵا به سه‌ختی بریندار بووه و دوێنێش له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.