"هەشت ئامێری شوشتنی گورچیلەمان هەیە"

رۆژانە 12 نەخۆشی گورچیلە لە چەمچەماڵ چارەسەر وەردەگرن

964+

شۆرش قادری

لە چەمچەماڵ رۆژانە نزیکەی 12 نەخۆش لە سەنتەری گورچیلەی دەستکرد لەڕێی هەشت ئامێرەوە، چارەسەر وەردەگرن.

شەریف رەحیم جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، “رۆژانە 10 بۆ 12 نەخۆش لە سەنتەری گورچیلەی دەستکرد چارەسەر وەردەگرن و جگە لە رۆژانی هەینی، هەموو رۆژانی هەفتە ستاف و کارمەندانی سەنتەرەکە لە ئەرکدان و لە خەمی تەندروستی نەخۆشەکاندان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، خزمەتکردن و چارەسەر لەسەنتەری گورچیلەی دەستکرد سیستمێکی ئاڵۆز و ورد و هەستیارە، لەبەر قورسی دۆخی تەندروستی نەخۆشانی گورچیلە، ئەوە ئەخوازێت کە بەردەوام لەکاتی چارەسەر و شوشتنی گورچیلە بۆیان، چاودێری بکرێن کە بۆ هەر نەخۆشێک سێ بۆ چوار کاتژمێر دەخایەنێت.

شەریف رەحیم وتیشی، لەئێستادا هەشت ئامێری شوشتنی گورچیلە کە سەنتەرەکە هەن و بەپێی ئەو ئامارەی لەبەردەستیان دایە، ساڵی رابردوو، دوو هەزار و 985 جار شوشتنەوەی گورچیلە بۆ 331 نەخۆش لە سنوری چەمچەماڵ و ناحیە و شوێنەکانی دەورووبەری ئەنجامدراوە.

سەنتەری گورچیلەی دەستکردی چەمچەماڵ دوو ئامێری تازەی ب...

سەنتەری گورچیلەی دەستکردی چەمچەماڵ دوو ئامێری تازەی بۆ دابینکرا

دەوامى پزیشک و کارمەندانى سەرنتەرى گورچیلەى دەستکردى ...

دەوامى پزیشک و کارمەندانى سەرنتەرى گورچیلەى دەستکردى چەمچەماڵ دەگۆڕدرێت