باڵەخانەی پەروەردەی پێنجوێن _ وێنە: 964
پێچەوانەى شوێنەکانى تر
خانەنشین بوون کێشە بۆ قوتابخانەکانى پێنجوین دروست دەکات
964+
کامیار کەمال- پێنجوێن
بڕیارى خانەنشینکردنى ئەو فەرمانبەرانەى تەمەنیان گەیشتووە 60 ساڵ، کێشەى بۆ قوتابخانەکانى پێنجوێن دروستکردووە، بەڵام بەهۆى خانەنشینبوونى ژمارەیەکى زۆرى کارگوزار نەک مامۆستا.
ئەسعەد جافر، بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن بە 964ـى وت،”بەهۆى بڕیارەکە 22 فەرمانبەر و مامۆستا لە پەروەردەى پێنجوێن خانەنشین دەبن کە لەو ژمارەیە شەش کەسیان مامۆستان و 18 کەسیان کارگوزا و پاسەوانن”.
زۆربەى قوتابخانەکان بەهۆى بڕیارى خانەنشینییەکەوە گرفتى مامۆستایان بۆ دروستبووە، بەڵام وەک ئەوەى بەڕێوەبەرى پەروەردەى پێنجوێن باسى دەکات، ئەوان بە پێچەوانەى شوێنەکانى دیکە لە جیاتى مامۆستا گرفتى کارگوزاریان بۆ دروست دەبێت، بەتایبەت کە هیچ بڕیارێک نییە بۆ دامەزراندنى فەرمانبەرى نوێ.
جەختیشى کردەوە، ئەو شەش مامۆستایەى خانەنشین دەبن ژمارەیان کەمە و دەتوانن شوێنەکانیان پڕبکەنەوە.
لە سنوورى قەزاى پێنجوێن زیاتر لە 1000 مامۆستا لە 82 ناوەندى خوێندن کە 12 دانەیان دەکەونە ناو سەنتەرى شار، وانە دەڵێنەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح