بنکەی بایۆمەتری لە هەولێر. وێنە: ئەرشیفی 964
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن:
زیاتر لە هەزار سەنتەر بۆ خۆتۆماركردن و بایۆمەتری ئامادەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رێکارەکانی خۆی بۆ تۆمارکردنی داتا ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوەدا، زیاتر لە هەزار سەنتەری دابەشکردنی کارتی دەنگدەر و تۆمارکردنی بایۆمەترییان هەیە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: “کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە کارەکانی بەو پێیەی بەردەوامە لە تۆماری بایۆمەتری و پڕۆسەی دابەشکردنی کارتی دەنگدەران لە (1079) ناوەندی هەڵبژاردن.
وتیشی، داوا لە دەنگدەرانی نوێ و ئەو كەسانەشی كە خۆیان تۆمار نەكردووە، سەردانی بنكەكان بكەن بە مەبەستی تۆمارکردنی داتاکانیان”.
روونیشیکردەوە، کۆمیسیۆن کارتی نیشتمانی بە مەبەستی تۆمارکردنی داتای هاوڵاتیان پەسەند کرد، هەوڵیشیداوە مافی ئەو دەنگدەرانە مسۆگەر بکات کە پێشتر پەنجەمۆریان دەرنەکەوتبوو بە وەرگرتنی وێنەی دەموچاو لە ئامێرەکانی پشتڕاستکردنەوەی هەڵبژاردن لە رۆژی دەنگداندا.
جومانە غەلای ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆمیسیۆن لە هەموو پرۆسەیەکی هەڵبژاردندا، پێویستی بە پاڵپشتیی هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت هەیە، “چونکە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان مامەڵە لەگەڵ زۆرێک لە دامودەزگاکان دەکات، بۆ نموونە دەستپاکی و لێپرسینەوە و دادپەروەری.
غەلای دەڵێت: پێویستە بودجەیەکی تایبەت هەبێت بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ مەبەستی درێژەدان بە پرۆسەكە.
بڕیارە ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام هێشتا كاتەكەی بە دیاریكراوی دیار نییە.
ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى تەمەنى کۆمیسیۆنى درێژ کردەوە
کۆمیسیۆن
كۆمیسیۆن وادهڵێت؛
"بۆ یەكلاییكردنەوەی تانەكان 17 رۆژمان پێویسته"
ماوهى 9 رۆژ قوتابخانهكان وهردهگرێت
كۆمیسیۆن لە سبەینێوە کارتی بایۆمەتریی دەنگدان دابەش دەکات
بۆ راهێنان بوو
ئاگری باڵەخانەکەی کۆمیسیۆن لە هەولێر دەستکرد بوو
9.7.2025 دوا وادەیە