"هەرشتێک زیانی هەبێ، شەرع قەدەغەی کردووە"

لە وتارەکانی هەینی پێنجوێن؛ باس باسی “ڤەیپ” بوو

964+

کامیار کەمال- پێنجوێن

هەفتەیەکە لە پێنجوێن روبەڕووبونەوەی جگەرەی ئەلیکترۆنی “ڤەیپ” بووە بە بابەتی گەرم و ئەمڕۆش وتاری هەینی لە قەزاکە تایبەت کرا بە نەهێشتن و رووبەرووبونەوەی ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنییە.

مامۆستایانی ئاینی روونکردنەوەیان بۆ نوێژخوێنانی هەینی دا.

مامۆستا محەمەد گەیلانی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی گەیلانی لە پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، لە رووی شەرعەوە ئەو شتانەی زیانیان هەیە بۆ بۆ مرۆڤ حەرام کراوە، لە ئاینی ئیسلامدا و ڤەیپیش بە زانستی سەلمێندراوە کە زیانی هەیە.

وتیشی، وەک لیژنەی فەتوا بڕیاریان داوە وتاری ئەم هەینییەیان تایبەت بکەن بە نەهێشتن و رووبەرووبونەوەی جگەرەی ئەلیکترۆنی “ڤەیپ”.

لە وتارەکەیدا، ئەو مامۆستا ئایینیە ئەو کەسانەی بە کپیلە چوان کە ڤەیپ بەکاردەهێنن و وتی، ئەوان بڕیاریان لەدەست خۆیان نەماوە و کەسێک لە سەروو ئەوانە کۆنترۆڵی ژیانی کردوون و ناچار کراون بە هەڵمژینی دوکەڵێکی زیان بەخش، ئەو کەسانەش جیاوازیان نییە لەگەڵ کۆیلەیەک کە بڕیاری ژیانیان لەدەست خۆیان نییە.

هەفتەی رابردوو لیژنەکانی قایمقامییەتی پێنجوێن سەردانی لیژنەی فەتوا و چەند قوتابخانەیەکیان کرد و داوایان کرد هەماهەنگ بن لەگەڵیان بۆ نەهێشتنی ڤەیپ و جگەرەی ئەلکترۆنی لە پێنجوێن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

هەڵمەتێک بۆ نەهێشتنی ڤەیپ بەڕێوەچوو

هەڵمەتێک بۆ نەهێشتنی ڤەیپ بەڕێوەچوو

ماددەی هۆشبەر هەڕەشە لە پێنجوێن دەكات

ماددەی هۆشبەر هەڕەشە لە پێنجوێن دەكات