سەروو یەک ملیار و 500 ملیۆن دینارى بۆ دانراوە

بەردى بناغەى پڕۆژەى نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنى شەقامى هەولێر- بەحرکە دانرا

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەردی بناغەی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەو قیرتاوكردنی شەقامی هەولێر-بەحركە دانرا و سەروو 1 ملیار و 645 ملیۆن دینارى تێدەچێت.

لەبارەى گرنگى پڕۆژەکەوە، ساسان عەونى وەزیرى شارەوانى و گەشتوگوزار لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پڕۆژەکە شەقامی 100مەتری لە قۆناغی یەكەم بە شەقامی 120مەتری دەبەستێتەوە، هەروەها قۆناغی دووەمیشی شەقامی 120مەتری بە شەقامی 150مەتری لە رێگەی بەحركە دەبەستێتەوە.

جەختیش دەکاتەوە کە ئەو شەقامە یەكێكە لە شەقامە سەرەكییەكان كە دانیشتووانی پایتەختی هەرێمی كوردستان رۆژانە بەكاری دەهێننن و كارئاسانییەكی زۆر بۆ جووڵە و هاتوچۆی خەڵك دەكات هەم لە شەقامی بازنەیی 150مەترییەوە بۆ ناو هەولێر و هەم لە شەقامی بازنەیی 120 مەترییەوە بۆ ناو هەولێر و بە پێچەوانەوە.

پڕۆژەکە بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەكرێت و قۆناغی یەكەمی زیاتر لە كیلۆمەترێك و نیوە و قۆناغی دووەمیشی چوار كیلۆمەتر و نیو زیاترە و گوژمەكەشی ( 1 ملیار و 645 ملیۆن دینارە) و لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە.

+964صورة من منصة (شبكة):

بەردى بناغەى پڕۆژەى نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنى شەقامى هەولێر- بەحرکە دانرا