دیمه‌نێكی كاركردن له رێگاكه و نه‌خشه‌ى ئه‌و شوێنه‌ى كارى ته‌واوكردنى بۆ ده‌كرێت... وێنه: قایمقامى شه‌قڵاوه.
به‌شێكی رێگاى هامڵتۆنه
دەست بە تەواوکردنی پرۆژەی دووساید تونێلی ماوەران بۆ میراوە كراوه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى شه‌قڵاوه، ده‌ست به ته‌واوكردنى به‌شێكی دیكه‌ى رێگاى هامڵتۆن كراوه‌ته‌وه ئه‌ویش ته‌واوكردنى رێگاى تونێلى ماوه‌ران بۆ میراوه‌یه، قایمقامیش ده‌ڵێت، ماوه‌ى دوو ساڵى بۆ داندراوه ته‌واو بكرێت.
كاره‌كه به‌ته‌نیا ته‌واوكردنى رێگاكه نییه، به‌ڵكو نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌شێكی ئه‌و رێگایه‌شه كه پێشتر كارى له‌سه‌ر كراوه.
كاروان كه‌ریمخان، قایمقامى شه‌قڵاوه به 964ـى راگه‌یاند، درێژى ئه‌و به‌شه‌ى رێگاكه كارى تێدا ده‌كرێت نزیكه‌ى 10 كیلۆمه‌تره و بڕى 90 ملیار دینارى بۆ ته‌رخانكراوه.
وتیشی “له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنى رێگاكه، کاری نۆژەنکردنەوە و تەواوکاریی پێویستەکان بۆ هەردوو تونێلی میراوە و ماوەران دەکرێت و چەند بەرزەپردێکیش لە شوێنە پێویستەکان دروست دەکرێن”.
هەرچەندە بەپێی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار، ماوەی دوو ساڵ داندراوە بۆ تەواوکردنی ئەم بەشەی رێگاکە، بەڵام قایمقام دەڵێت هەموو هەوڵێکیان ئەوەیە پێش وادەی خۆی تەواو بکرێت.
رێگای هامڵتۆن، رێگایەکی ستراتیژییە و لە ساڵانی بیستەکان دروستکراوە، هەولێر بە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەبەستێتەوە و یبه‌شێكی ئه‌م رێگایه‌ش كه‌وتووه‌ته سنوورى قه‌زاى شه‌قڵاوه.