نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا بەرزبووەوە
هاتەوە 78 دۆلار
نرخی نەوت روو لە دابەزینە
964+
توانا نەقی
دوای هەفتەیەک نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردەوە و هاتەوە خوار 80 دۆلار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.1.2025 نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا بە 78 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ بەیانی لەم کاتەدا، زیاتر لە دۆلارێک دابەزیوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش، بە 75 دۆلار و 17 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بە رێژەی 0.27% دابەزیوە.
نزیکەی هەفتەیەک بوو نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا بوو و لەسەروو 80 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرا و بە هەفتەیەکی زێڕین بۆ ئەو زێڕە رەشە لەقەڵەم دەدرا، چونکە لە مێژبوو نرخى نەوت نەگەیشتبووە ئەو ئاستە.