کچێک و خوشکێکی پیاوەکەش لەژێر چاودێری چڕدان

لە سەیدسادق باوک و کوڕێک بەجەڵدە گیانیان لەدەستدا

964+

بروا مەجید – شارەزوور

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی تەمەن 71 ساڵ بەجەڵدە گیانی لەدەستدا و کاتژمێرێک دواتر کوڕێکی تەمەن 49 ساڵی بەهەمان هۆکار کۆچی دوایی کرد، کچێک و خوشکێکی پیاوەکەش لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان کە گومان دەکرێت ئەوانیش تووشی جەڵدە بووبن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22.1.2025 کەمال سەعدون، بەرپرسی بەشی فریاکەوتن لەنەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەت لەسەیدسادق، بە 964ـی وت، ”کاتژمێر 10:00ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لەقەزای سەیدسادق بەهۆی جەڵدەوە گەیەنرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان، پاش مانەوەی بۆ کەمتر لەکاتژمێرێک گیانی لەدەستدا، کاتژمێرێک دواتر کوڕێکیشی دوای لەدەستدانی باوکی جەڵدە لێیداوە و گەیەندرایە نەخۆشخانە ئەویش گیانی لەدەستدا”.

وتیشی، ”دوای رووداوەکە تەرمەکان رادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە، بەڵام ئێستا کچێک و خوشکێکی ئەو باوکە لەنەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەتن و لەژێر چاودێری چڕدان، گومان دەکەین ئەوانیش توشی هەمان حاڵەت بووبن و لەشۆکدان “.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

رۆژانە 5 تا 10 حاڵەتی جەڵدەی مێشک لە سلێمانی روودەدەن

رۆژانە 5 تا 10 حاڵەتی جەڵدەی مێشک لە سلێمانی روودەدەن