ئەمڕۆ جەوەکەی خۆشە

لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە

964+

ژێوار خدر

کەشی ئەمڕۆ جێگیرە و لە سبەی ئێوارەوە لە ناوچە شاخاوییەکان باران و بەفر دەستپێدەکاتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 22.1.2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی و لە ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و خاڵە سنورییەکان، پێشبینیش دەکرێت کەمێک بەفر و نمە باران لە ناوچە سنووریەکان ببارێت و پلەکانی گەرماش کەمێک نزمتر دەبنەوە بەراورد بەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 15  پلەى سیلیزى

سلێمانی: 11 پلەى سیلیزى

دهۆک: 14 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 17  پلەى سیلیزى

زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 12 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى

سۆران: 10 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 18  پلەى سیلیزى

کەشوهەوای یەکەم رۆژی چلەی زستان بەهارییە

کەشوهەوای یەکەم رۆژی چلەی زستان بەهارییە