ژمارەیەک کەس ئاڵای نوێی ئیدارەی سوریایان بەرزکردووەتەوە _ وێنە: 4 NEWS
"كورد جوانی بۆ سوریا زیادکردووە"
وەزیری دەرەوەی سوریا پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە
964+
ژووری هەواڵ
ئەسعەد حەسەن شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی، “پێكەوە وڵاتێك بونیاد دەنێین هەمووان تیایدا هەست بە یەكسانی و دادپەروەری بكەن”.
وەزیری دەرەوەی سوریا پەیامەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، “كورد جوانی و روناكی بۆ رەنگاورەنگی گەلی سوریا زیادكردووە”.
لە پەیامەکەیدا ئەوەش هاتووە، “گەلی كورد لە سوریا رووبەڕووی ستەم بوونەتەوە لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە”.
پێشتر، مەزلوم عەبددی، بە مەرجی ئەوەی رێك بكەون لەسەر شێوازێكی گونجاو، رایگەیاندبوو ئامادەن ببنە بەشێك لە سوپای سوریا و پاراستنی سنوورەكان رادەستی دیمەشق بكەن.
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، مەزڵوم عەبدی داوای دیالۆگی ڕاستەخۆ و گشتگیر و بەپەلە دەکات لەپێناو دروستکردنی سەردەمێکی پڕ لە ئارامی و ئاشتی و ئاسایش، بۆ ئەوەی سوریا هەنگاوێک بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوە بنێت.