"نابێت بێتە وڵاتەوە"

سوریای نوێ؛ کاڵای ئێرانی، روسی و ئیسرائیلی ناوێ

964+
ئەحمەد مستەفا

ئیدارەی نوێی سوریا ئەمڕۆ شەممە 18.1.2025، جێبەجێکردنی قەدەغەی هاوردەکردنی ئەو کەلوپەلانەی لە ئێران، روسیا و ئیسرائیل بەرهەم دەهێنرێن بۆ وڵاتەکەی خستە بواری جێبەجێ کردنەوە.

رێنماییەکە بە سەرجەم دەروازە سنوورییە وشکانی و دەریاییەکان گەیەندراوە، ئەگەر بێتە ناو وڵاتەوە دەست بەسەر ئەو کەلوپەلانەدا دەگیرێت.

ئەم کارە دوای ئەوە هات کە دەسەڵاتی دەروازە سنوورییەکانی سوریا شەوی رابردوو (هەینی 17.1.2025) رێنمایییەکی فەرمی دەرکرد کە هاتنی هاوڵاتیانی ئێرانی و ئیسرائیلی بۆ ناو خاکی سوریا قەدەغە کرد.

هەروەها هێڵەکانی فڕۆکەوانی کە لە سوریا کاردەکەن ئاگادارکراونەتەوە کە گواستنەوەی سەرنشینانی خاوەن رەگەزنامەی ئێرانی یان ئیسرائیلی بۆ ئەو وڵاتە قەدەغەکراوە.

هاتنی کاڵای تورکی بۆ ناو بازاڕی سوریا

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەکانی میدیای عەرەبیە باسیان لەوە کردووە کە دوای رووخانی رژێمی ئەسەد لە 8ی کانوونی دووەم، کاڵا،خۆراک و جلوبەرگ و کەرەستەی کارەبایی تورکی چووەتە ناو بازاڕەکانی سوریا.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، سەرەتا کاڵای تورکی بە شێوەیەکی بەرفراوان وەرگیراوە، بەڵام هەر زوو دەرکەوت کە کوالێتی ئەو بەرهەمانە بە بەراورد لەگەڵ کاڵای وڵاتانی دیکە زۆر بەرز نییە، دوکاندارەکان دەستیان کردووە بە پێشکەشکردنی بەرهەمی بیانی لە وڵاتانی دیکەوە.

پۆلیس لە کەرکوک دەستی بەسەر پێنج ملیار لیرەی سوریدا گر...

پۆلیس لە کەرکوک دەستی بەسەر پێنج ملیار لیرەی سوریدا گرت

عێراق 83 کیلۆمەتری دیکە سنوری لەگەڵ سوریا کۆنکرێت کرد

عێراق 83 کیلۆمەتری دیکە سنوری لەگەڵ سوریا کۆنکرێت کرد

لە دوو دەروازەوە بایی 126 ملیۆن دۆلار کاڵای ئێرانی هاتوو...

لە دوو دەروازەوە بایی 126 ملیۆن دۆلار کاڵای ئێرانی هاتووەتە هەرێم