سێ کەس دەستیان سووتاوە
ئاگری هۆتێلەکەی عەنکاوە کۆنترۆڵ کرا
964+
دەشتی عارف
ئەو ئاگرەی ئەمشەو لە نهۆمی سەرەوەی هۆتێلێک لە عنکاوە کەوتەوە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکرا.
پەیامنێری 964 لە شوێنێ رووداوکەوە رایگەیاند، تیمەکانی بەرگری شارستانی پێیان وتووە ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و دوو ماڵ لە نهۆمی سەرەوەی هۆتێلەکە سووتاون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سێ کەس بەهۆی ئاگرەکەوە تەنیا دەستیان سووتاوە و ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆکردنەوەی پاشماوەی ئاگرەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی